یانەی بارسێلۆنا بە 1 ملیار یورۆ گرێبەستی لەگەڵ ئانسو فاتی نوێ کردەوە


یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە بەرامبەر یەک ملیار یورۆدا، گرێبەستی لەگەڵ یاریزان ئانسو فاتی تەمەن 18 ساڵ نوێ کردەوە.

لەو بارەیەشەوە یانەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە گرێبەستەکە بۆ ماوەی پێنج ساڵە و تا 30ی حوزەیرانی2027ە.

ئانسو فاتی لە دایکبووی وڵاتی گینیا-بیساوە و رەگەزنامەی ئیسپانیشی هەیە، ماوەی سێ وەرزە یاریی بۆ یانەی بارسێلۆنا دەکات.

ناوبراو ساڵی 2019 کاتێک تەمەنی 16 ساڵ بوو بەشداری یەکەم یاریی بارسێلۆنا کرد و بووە یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا.

واش دەردەکەوێت کە یەکێک بێت لەو یاریزانە ئیسپانییانەی ئایندەیەکی گەشیان لە تۆپی پێدا هەیە.