نرخی نه‌وتی خاو له‌ 86 دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه‌

پێشبینی ده‌كرێ بگاته‌ 100 دۆلار

نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 85 دۆلار و 50 سه‌نت

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 21-10-2021 نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌كاتژمێر 9:00 خووله‌كه‌ی به‌یانی له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كاندا گه‌یشته‌ 85 دۆلار و 50 سه‌نت.

هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساس به‌ 83 دۆلارو 30 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

جێگای ئاماژه‌ پێدانه‌ دوێنێ ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق پێشبینی كرد كه‌ له‌ چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوو، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاو بگاته‌ 100 دۆلار .