داوا ده‌كرێت به‌های دیناری عێراقی بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ دۆخی جارانی

به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا، داوا داوا ده‌كرێت به‌های دیناری عێراقی بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ دۆخی جارانی.

سائیر زوبه‌یدی، سیاسییه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌ راگه‌یه‌نراوێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو بۆ سه‌رووی 80 دۆلار و به‌رزبوونه‌وه‌كانی له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا:پێویسته‌ به‌های دیناری عێراقی بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ دۆخی جارانی.

هه‌روه‌ها زوبه‌یدی جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رینی كاری كرده‌ سه‌ر ئابووری وڵات و كاره‌كانی كه‌رتی پیشه‌سازی و بازرگانی و كشتوكاڵ.

هاوكات ئه‌و سیاسییه‌ی سه‌ربه‌خۆیه‌ی عێراق داوا له‌ حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كات، روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و جیاوازییه‌ی زۆره‌ی نێوان نرخی دیاریكراوی نه‌وت له‌ بودجه‌ی گشتی و نرخی راسته‌قینه‌ی فرۆشتن بدات.