ئه‌مریكا رەزامەندی دەربڕی گازی سروشتیی میسریی رەوانەی لوبنان بكرێت

ماوه‌یه‌كه‌ لوبنان به‌ ده‌ست كێشه‌ی كه‌می كاره‌با ده‌ناڵێنێ

 ئه‌مریكا گڵۆپی سه‌وزی هه‌ڵ كرد بۆ ئه‌وه‌ی گازی سروشتیی میسریی له‌ رێگای ئوردن و سووریاوه‌ بۆ لوبنان به‌ڕێ بكرێت.

ئه‌مریكا رایگه‌یاند له‌باره‌ی ره‌وانه‌كردنی گازی سروشتیی میسریی به‌ رێگای ئوردن و سووریا بۆ لوبنان له‌ "یاسای سزاكانی سێزار" كه‌ به‌سه‌ر رژێمی ئه‌سه‌ددا سه‌پێندراوه ده‌بوورن.

ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی لوبنان بڵاوی كرده‌وه‌، وه‌زیری وزه‌ی لوبنان، وه‌لید فه‌ییاز له‌ به‌یروتی پایته‌خت له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی وزه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌یمه‌س هاكستاین كۆبووه‌ته‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا له‌باره‌ی ره‌وانه‌كردنی گازی سروشتییه‌وه‌ دواون له‌ میسره‌وه‌ بۆ لوبنان به‌ رێگای سووریا و هه‌نارده‌كردنی كاره‌با‌ له‌ ئوردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌می كاره‌با كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ لوبنان به‌ ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت.

لای خۆیشیه‌وه‌ ئه‌یمه‌س هاكستاین دڵنیایی به‌ فه‌ییاز داوه‌ له‌ ئه‌گه‌ری ره‌وانه‌كردنی گازی سروشتیی له‌ میسره‌وه‌ بۆ لوبنان به‌ رێگای سووریا و هه‌نارده‌كردنی كاره‌با له‌ ئوردنه‌وه‌ ئه‌وا له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌ "یاسای سزاكانی سێزار" كه‌ به‌سه‌ر رژێمی ئه‌سه‌ددا سه‌پێندراوه ده‌بوورن.