بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ده‌ریای ئیجه‌ی هه‌ژاند

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4،1 پلە، دەریای ئیجەی ھەژاند.

بەپێی زانیارییەک کە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD)دا بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 05:44 بە کاتی ناوخۆی تورکیا لە کەناراوەکانی باکووری خۆرھەڵاتی دوورگەی کریت روویداوە.

ئاماژە بەوەش کراوە کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی پێنج کیلۆمەتر لەژێر ئاستی رووی دەریا و لە دووری 200 کیلۆمەتر لە قەزای داتچا سەربە پارێزگای موغڵا باشووری رۆژئاوای تورکیا روویداوە.