پاسێك له‌ناوه‌ڕاستی دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا ته‌قییه‌وه‌

پاسێكی سوپای سووریا به‌ دوو بۆمبی چێندراو كرایه‌ ئامانج.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه‌  كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ پاسێكی سوپای سووریا له‌ كاتی تێپه‌ڕبوونی له‌ نزیكی پردی سه‌رۆك له‌ شاری دیمه‌شق، له‌ رێگه‌ی دوو بۆمبی چێندراو كراوه‌ته‌ ئامانج .

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ رووداوه‌كه‌دا 14 كه‌س كوژراون و 3 برینداریشی لێكه‌وتۆته‌وه‌.