مەشخەڵی ئۆڵۆمپیادی زستانەی 2022 گەیشتە پەکین


مەشخەڵی ئۆڵۆمپیادی زستانە2022 کە لە یۆنان هەڵکرا، گەیشتە پەکین پایتەختی چین.

ئاژانسی هەواڵیی شینخوا بڵاوی کردەوە، ئەو فڕۆکەیەی کە لە شاری ئەسیناوە بۆ گەیاندنی مەشخەڵەکە تەرخانکرابوو، بەیانی ئەمڕۆ گەیشتە پەکین.

بڕیاریشە ئەمڕۆ لە قولەی ئۆڵۆمپیاد لە شاری پەکین، رێوڕەسمی پێشوازیکردن لە مەشخەڵەکە بەڕێوەبچێت.

دوێنێ مەشخەڵی ئۆڵۆمپیادی زستانە 2022 لە رێوڕەسمێکدا لە شاری ئۆڵۆمپیا رۆژئاوای یۆنان هەڵکرا، دواتر لە رێوڕەسمێکی دیکەدا لە شاری ئەسینا رادەستی رێکخەرە چینییەکان کرا.

ئەمەش یەکەم جارە وڵاتی چین میوانداری ئۆڵۆمپیادی زستانە بکات کە بڕیارە ساڵی داهاتوو لە 4-20ی شوباتدا رێکبخرێن.