گه‌نجێكی سۆران به‌ دیارترین گه‌نجی جیهان هه‌ڵبژێردرا

گۆڤاری lamی نێوده‌وڵه‌تی دیارترین گه‌نجی سه‌ركرده‌ی ساڵی 2021 دیاری كرد و له‌نێوان چه‌ندین گه‌نجی جیهاندا نازناوه‌كه‌ی دا به‌ گه‌نجێكی سۆران.

گه‌نجه‌كه‌ ناوی (محه‌مه‌د مه‌سیح)ه‌، له‌ لێدوانێكی تایه‌تدا به‌ (ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: له‌لایه‌ن گـۆڤاری نێوده‌وڵه‌تی (lam)  به‌هۆی ئه‌و چالاكییانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و جیهان ئه‌نجامم داون، وه‌ك دیارترین گه‌نجی سه‌ركرده‌ی ساڵی 2021 دیاری كرام. 
هه‌روه‌ها گوتی: من سه‌رپه‌رشتی هه‌موو گه‌نجانی عێراق و كوردستانم ده‌كرد، بۆیه‌ به‌ باڵوێزی ئاشتی ده‌ستنیشان كرام، له‌هه‌مان كاتدا له‌نێو چه‌ندین گه‌نجی بیانی له‌ وڵاتی ئه‌وروپی و ئه‌فریقی و ئه‌مریكی،  وه‌ك گه‌نجێكی عێراق و (كورد) هه‌ڵبژێردرام.

.
 

ئا- كامران