ڤیدیۆ.. دكتۆرێك پێش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری مووزیك بۆ نه‌خۆشێك ده‌ژه‌نێت

له‌ وڵاتی لوبنان، دكتۆرێكی نه‌شته‌گه‌ری به‌ناوی "عومه‌ر غه‌سان" له‌نێو هۆڵی نه‌شته‌گه‌ری پێش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌گه‌ری، مووزیك بۆ نه‌خۆشێك ده‌ژه‌ێنێت.

ئه‌و نه‌خۆشه‌ زۆری حه‌ز و ئاره‌زووی له‌ موزیك بووه‌، بۆیه‌ پێش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری داوای له‌ دكتۆره‌كه‌ی كردبوو موزیكی بۆ بژه‌نێت، دكتۆره‌كه‌ش به‌ ئامێری "قانوون" چه‌ند پارچه‌ موزیكی خۆشی بۆ ده‌ژه‌نێت و هۆڵی نه‌شته‌گه‌رییه‌كه‌ ده‌بێت به‌ هۆڵی ئۆركێسترا.

گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ كاردانه‌ی زۆری له‌نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكه‌وته‌وه‌، زۆربه‌شیان ده‌ستخۆشیان له‌ دكتۆره‌كه‌ كردووه‌.
ئا- كامران
ژێده‌ر- روسیا ئه‌لیه‌وم