دۆسیەی 2424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی دارایی

 دۆسیەی 2424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی دارایی و ئابووری

 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: بەمەبەستی جێ بەجێ کردنی یاسای چاکسازی ژمارە (2) ساڵی 2020، بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارە /11595 لە 2021/8/24، دۆسیەی 2424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەت - بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین، کە پێشتر لە وەزارەتی پێشمەرگە مووچەیان وەرگرتووە لە بەرواری 2021/8/1، مووچەیان لە خانەنشینی پێشمەرگەی سلێمانی و هەولێر خەرج بووە.