سێ پەیامی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خالید كه‌مال ئه‌حمه‌د ده‌روێش ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، كاك خالید كه‌مال ئه‌حمه‌د ده‌روێش،

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزتان خاتوو(وه‌جیده‌ عه‌گید محه‌مه‌د) هاوژینی كۆچكردوو سیاسه‌تمه‌تدار له‌ رۆژئاوای كوردستان(كه‌مال ئه‌حمه‌د ده‌روێش) بیست.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی كه‌سوكار و خزم و ئاشنایانی خانه‌واده‌كه‌تان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت و گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2021

……………………………….

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی مامۆستا گۆڕان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادە و كەسوكاری مامۆستا گۆران،

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی بەرپرسی پێشووی لقی مەخموری پارتی دیموكراتی كوردستان و كادیری دڵسۆز و لێهاتوو كاكە(محەمەد خدر شێخە)ناسراو بە(مامۆستا گۆران)مان بیست.

بەم بۆنە خەمناكەوە، سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزمان و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمی هەموو لایەك دەزانین.

لە خودای مەزن داواكارین گیانی مامۆستا گۆران بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2021

…………………………….

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی نەسرەت حاجی ئیبراهیم هەركی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی نەسرەت حاجی ئیبراهیم هەرکی،

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی دوو شەهیدی كوردستان خاتوو(نەسرەت ئیبراهیم هەركی)مان بیست.

سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزمانی هەركی دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو نەسرەت بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2021