بۆ یەكەمین جار چاندنی گورچیلەی بەراز لەجەستەی مرۆڤ سەركەوتوو بوو

تیمێك له‌ پزیشكانی نه‌شته‌گه‌ری بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئه‌زموونێكی ده‌گه‌مه‌ندا سه‌ركه‌وتوو بوون له‌ چاندنی گورچیله‌ی به‌راز له‌ جه‌سته‌ی ئافره‌تێكدا، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ هیوای ئاواتی بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ تووشی نه‌خۆشی گورچیله‌ بوون.

له‌ ئه‌مریكا له‌ زانكۆی نیۆیۆڕك, پزیشكه‌كان نه‌شته‌گه‌رییه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئافره‌تێكی كۆچكردوو تاقی كرده‌وه‌،بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له‌ژێر چاودێری پزیشكی دابوو، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن تا چه‌ند گورچیله‌ی به‌راز ده‌توانێ هه‌مان ئه‌ره‌كه‌كانی گورچیله‌ی مرۆڤ جێبه‌جێ بكات.

ئێستا زۆرێك له‌ وڵاتانی جیهان، چه‌ندین كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆژی سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن گۆڕانكاری و پێشڤه‌چوون له‌ گورچیله‌ی به‌رازدا بكه‌ن بۆ چاندنی له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ، تا ئێستا زیاتر له‌ 90 هه‌زار كه‌س له‌ ئه‌مریكا چاوه‌ڕێ ئه‌وه‌ن گورچیله‌یه‌كیان ده‌ست بكه‌وێت، رۆژانه‌ش 12 كه‌س له‌ چاوه‌ڕوانی ده‌سكه‌وتنی گورچیله‌ ده‌مرن.

ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌لحوره‌