واده‌ی تیروپشكی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر دیاری كرا

 

سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا) واده‌ی ئه‌نجامدانی تیروپشكی یارییه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕی دیاری كرد.

گیانی ئینفانتینۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند: تیروپشكی مۆندیالی 2022 له‌ 31ی ئادار(مانگی 3)ی ساڵی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت.

ڕاشیگه‌یاند: بڕیارمانداوه‌ ڕكابه‌رییه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ له‌نێوان 21ی تشرینی دووه‌م تا 18ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2022 به‌ڕێوه‌ ببه‌ین.