عێراق نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی له‌ بودجه‌ی 2022 دیاری كرد

وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاشكرای كرد، نرخی نه‌وت له‌ بودجه‌ی ساڵی داهاتوو به‌ 60 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دانراوه‌.

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند: نرخی نه‌وتی عێراق له‌ بودجه‌ی ساڵی 2022 بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به‌ 60 دۆلار په‌سه‌ند كراوه‌ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا.

وه‌زیری نه‌وتی عێراق نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن له‌ ساڵی داهاتوودا نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان بۆ 100 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به‌رز بێته‌وه‌.