Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:10

یه‌کێتی تۆپی پێی ئنیگڵته‌ڕا سزا درا

کوردستان TV
100%


یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا ناسراو به‌ یوفا سزای یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌رای دا، ئه‌ویش به‌ هۆی ڕووداوه‌كانی یاری كۆتایی جامی یۆرۆی ئه‌مساڵ كه‌ له‌ یاریگای وێمبلی له‌ له‌نده‌ن له‌ نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌راو ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو.
 هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا به‌ جیاوازی لێدانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌و نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، هه‌ر له‌ یاریه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌رانی ئینگلته‌را به‌بێ بلیت چوونه‌ سه‌ر په‌یژه‌كانی یاریگاو به‌شێكی دیكه‌ی هانده‌رانیش توندوتیژیان نیشانداو له‌گه‌ڵ پۆلیس به‌گژیه‌كدا چوونه‌وه‌، بۆیه‌ دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له‌ ڕووداوه‌كان.
 یوفا سزایه‌كی مادی به‌ بڕی سه‌د هه‌زار یۆرۆی به‌سه‌ر یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را سه‌پاند، هه‌ر به‌پێی سزاكه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را له‌ یه‌ك یاری فه‌رمی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر یاریگای خۆی به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران یاری ده‌كات.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.