نێجیریا.. رووداوێکی هاتوچۆ گیان لەدەستدانی16 کەسی لێکەوتەوە


لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە ویلایەتی کوارە رۆژئاوای نێجیریا، 16 کەس گیانیان لەدەست دا و 11 کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە راگەیاندنی نیشتمانی ئەو وڵاتەدا بڵاوکراونەتەوە، لەسەر رێگای وشکانی جیبا-بۆدی سادو لە ناوچەی مۆرۆ، دوو پاس بەریەک کەوتوون.

لە رووداوەکەدا، 16 کەس گیانیان لەدەستداوە و 11کەسی دیکەش برینداربوون.

بەرپرسانی ناوچەکە باس لەوە دەکەن کە برینداران گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و نیگەرانیش هەیە لە بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەوانەی لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستداوە.