له‌ نێجیریا هێرشكرایه‌ سه‌ر بازاڕێك و 30 كه‌س كوژران

 

حاكمی هه‌رێمی سوكوتو له‌ باكوری نێجیریا ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ دووشه‌م چه‌كداره‌كان له‌ هێرشێكدا به‌لایه‌نی كه‌م 30 كه‌سیان له‌ ویلایه‌ته‌كه‌یان كوشتووه‌.

ئه‌مینو وه‌زیری تامبوال حاكمی هه‌رێمی سوكوتو بۆ ئاژانسی (ڕۆیته‌رز) ڕایگه‌یاند: هێرشی چه‌كداره‌كان له‌ بازاڕێكی هه‌فتانه‌ی شاری جورۆنیۆ له‌ شه‌وی ڕابردوو تا به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌رده‌وامی هه‌بوو.

لای خۆیه‌وه‌ ئیلیاسۆ ئابا كه‌ دوكانێكی له‌ بازاڕی شاری جورۆنیۆ هه‌یه‌ ئاشكرای كرد، به‌چاوی خۆی نزیكه‌ی 60 لاشه‌ی مردووی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شاره‌كه‌یان بینیوه له‌گه‌ڵ سه‌دان بریندار، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ته‌قه‌شیان كردبوو بۆی ده‌رچوون و هه‌ڵاتن.

له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ش ڕأیگه‌یاند: چه‌كداره‌كان هاتنه‌ ناو بازاڕه‌كه‌وه‌ كه‌ پڕبوو له‌ فرۆشیار و كڕیار، به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌یان به‌ هه‌موولایه‌كدا كرد و دواتر بۆی ده‌رچوون. ‌‌

خاوه‌نی دوكانه‌كه‌ی‌ بازاڕی شاری جورۆنیۆ ئاشكراشی كرد كه‌ ته‌نانه‌ت چه‌كداره‌كان توانیان ڕووبه‌ڕووی پۆلیسیش ببنه‌وه‌.