به‌هۆی په‌یوه‌ندی سێكسی.. سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانی دوورخرایه‌وه‌

 

كۆمپانیای ڕاگه‌یاندنی (ئه‌كسل شپرینگه‌ر) ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرای كرد، جولیان ڕایشیڵت سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی (بیڵد) كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پڕفرۆشترین ڕۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیا، ڕاسته‌وخۆ له‌ كاره‌كه‌ی دوورخستۆته‌وه‌‌.

ئاژانسی ده‌نگوباسی (ڕۆیته‌رز) بڵاوی كرده‌وه‌: دوورخستنه‌وه‌ی ڕایشیڵت په‌یوه‌ندی به‌ دانپێدانانێكی خۆی هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ بوونی په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی تیمی ڕۆژنامه‌كه‌.

كۆمپانیای ئه‌كسل شپرینگه‌ر جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ڕایشیڵت پۆستی كاره‌كه‌ی به‌كارهێناوه‌ بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی سێكسی له‌ناو شوێنی كاركردنه‌وه‌.

لای خۆشییه‌وه‌ ماتیاس دۆبڤنه‌ر سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌كسل شپرینگه‌ر دانی به‌وه‌دانا كه‌ ڕایشیڵت له‌ بواری كاره‌كه‌ی و ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌ به‌تایبه‌تیش له‌ پێشخستنی ڕۆژنامه‌ی بیڵد، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن له‌و تاوانه‌ ئابڕووبه‌ره‌ی خۆشبن و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ كاره‌كه‌ی دووریان خستۆته‌وه‌‌.