رووداوێكی هاتووچۆ له‌ پارێزگای دیاله‌ 15 قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

بەھۆی رووداوێکی ھاتوچۆ لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی عێراق، دوو کەس گیانیان لەدەست دا و 13ی دیکەیش برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دیالە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە کە پاسێک بەژمارەیەک سەرنشینەوە لە نزیک ناوچەی ئیمام وەیس رۆژھەڵاتی ناحیەی سەعدییە باکووری رۆژھەڵاتی دیالە وەرگەڕاوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیشداوە کە بەھۆی رووداوەکەوە، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و 13ی دیکەیش برینداربوون.

بەگوتەی سەرچاوەکە، سەرجەم ئەو کەسانەی کە لە رووداوەکەدا بوونەتە قوربانی، نیشتەجێی قەزای خانەقین باکووری رۆژھەڵاتی پارێزگای دیالەن.