نووسه‌ر مه‌حمود نه‌جمه‌دین رۆمانێكی نوێی بڵاوكرده‌وه‌

نووسه‌ر مه‌حمود نه‌جمه‌دین رۆمانێكی نوێی به‌ ناوی "سه‌لارخان " بڵاوكرده‌وه‌

 نووسه‌رمه‌حمود له‌و رۆمانه‌دا، "سه‌لارخان" باس له‌ به‌شێك له‌رووداوه‌كانی ساڵانی هه‌شتاكانی شاری سلێمانی ده‌كات به‌تایبه‌تی باس له‌ده‌سه‌ڵاتی تۆقێنه‌ری سه‌رده‌می به‌عس و خۆراگری گه‌لی كورد ده‌كات.

شایانی باسه‌ تائێستا نووسه‌رمه‌حموود نه‌جمه‌دین چه‌ندین به‌رهه‌می به‌پێزی پێشكه‌ش به‌ كتێبخانه‌ی كوردی كردووه‌ وه‌كو: كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكی پاسه‌كه‌ی گوروون، وه‌ك نۆڤلێتی په‌نجا و ھه‌شت، ڕۆمانی پیاوه‌كان به‌ خه‌ونیش نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌ندانی تر.

ئا- كامران