هاتوچۆی سۆران ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌


 هاتوچۆى سۆران، ئاگادارییه‌كى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ى ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێرییان هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17 ى 10 ى 2021 ، ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سۆران، بڵاویكرده‌وه‌: ئاگادارى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ ڕۆژى دووشه‌ممه‌ 18/10/2021 تاقیكردنه‌وه‌ى گه‌راج و ڕه‌مپه‌ و ژماره‌ 8یان هه‌یه‌، دوا ده‌خرێت بۆ ڕۆژى سێشه‌ممه‌ 19/10/2021، به‌هۆى پشووى فه‌رمییه‌وه‌.

سبه‌ی دووشه‌مه‌ 18 ى 10 ى 2021 ، بۆنه‌ى یادى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام حه‌زره‌تی محه‌مه‌د (د،خ)،  له‌ته‌واوی دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌تدا پشووی فه‌رمییه‌ .