کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى پێویستى بۆ کرا

راگه‌یاندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌

وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند: کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى پێویستى بۆ کرا .

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: سەرلەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧-١٠-٢٠٢١ لە دیوانى وەزارەتى دارایى و ئابورى ، وەزیرى دارایى و ئابورى بە مەبەستى چارەسەرکردنى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ لەگەڵ هەریەک لە وەزیری پەروەردە و سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران کۆبۆوە .

وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت: لە کۆبوونەوەیەکدا، هەر سێ لا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن،  کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى کۆتایى بۆ بدۆزنەوە، سووربوون لەسەر ئەوەى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ بە میکانیزمێکى نوێ چارەسەر بکرێت. 
وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لە کۆتایى کۆبوونەوەکەدا، بڕیاردرا چارەسەرى کۆتایى بۆ مامۆستایانى وانەبێژى بدرێت، کێشەکانیان لە ماوەکی نزیکدا چارەسەرى بکرێت.

 

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز