نێچیرڤان بارزانی پەیامێک بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام بڵاودەکاتەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی جیهان و کوردستان بەتایبەت دەکات، لە پەیامەکەشدا نێچیرڤان بارزانی هیوا دەخوازێت ئەم یادە ببێتە هۆکارێک بۆ خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی.

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:

له‌ يادى له‌دايكبوونى پێشه‌وا و پێغه‌مبه‌رى مه‌زنى ئيسلامدا حه‌زره‌تى موحه‌ممه‌د دروودى خواى له‌سه‌ر بێت، گه‌رمترين پيرۆزبايى له‌ هه‌موو موسڵمانان له‌ كوردستان، عێراق و ته‌واوى جيهان و مرۆڤايه‌تى ده‌كه‌م.

هيوادارم ئه‌م ياده پيرۆزه‌ خێر و خۆشى و ئاسووده‌يى بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت و ببێته‌ هانده‌رێك بۆ هه‌مووان كه‌ گيانى خۆشه‌ويستى و ئاشته‌وايى و ميهره‌بانى له‌ناو خۆمان و ده‌وروبه‌ر و هه‌مووماندا پته‌وتر بكات.

با له‌م ياده‌دا چاكه‌ و مرۆڤايه‌تى و په‌يره‌وكردنى په‌يامى ئاشتيخوازانه‌ و مرۆڤدۆستى و مرۆڤپه‌روه‌ريى حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ر كۆمانبكاته‌وه‌ و هه‌موومان له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێنمايى و ئامۆژگارى و به‌ها باڵاكانى، بۆ پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و بۆ ئێستا و داهاتوويه‌كى باشترى مرۆڤايه‌تى كار بكه‌ين.

ئه‌م ياده‌ له‌ هه‌موو لايه‌ك پيرۆز بێت و هه‌موو ساڵێك به‌ خێر و خۆشى.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2021/10/17