نێچیرڤان بارزانی بۆ هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا گەڕانەوەی لە دەوحەی پایتەختی وڵاتی قەتەرەوە بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و لەسەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە کۆبووەتەوە و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتی قەتەڕ و هەرێمی کوردستان تاوتووێ کراوە.

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: دواى سه‌ردانێكى فه‌رمى بۆ قه‌ته‌ر، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2021/10/17 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌يشته‌وه‌ هه‌ولێر.

ڕاشیگەیاند: له‌ سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ ده‌وحه‌ نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر و سه‌رۆكوه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر، بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى عيراق و هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و دۆخى ناوچه‌كه‌يان به‌گشتى تاوتووێ كرد.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دواى كۆتاييهاتنى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌، نێچيرڤان بارزانى له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا له‌ ده‌وحه‌ له‌لايه‌ن عه‌لى بن ئه‌حمه‌د ئه‌لكه‌وارى، وه‌زيرى بازرگانى و پيشه‌سازيى قه‌ته‌ره‌وه‌ به‌ڕێ كرا.

شایەنی باسە دوێنێ شەممە 16ـی تشرینی یەکەمی 2021، بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە قەتەڕ و لەگەڵ خاوه‌نشكۆ شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر و سه‌رۆكوه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر کۆبوونەوە و ئەمڕۆ یەکشەممە گەڕایەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

٢

 

٣