مەلا ئۆمەر..ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

 

ژمارەیەک پڕۆژەی دروستکردن و چاککردنی شەقام و ڕێگەکان لە کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 17ـی تشرینی یەکەمی 2021، بەختیار ئەحمەد سەرۆکی شارەوانی کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر لە ڕێگای سەرۆکایەتی شارەوانی مەلا ئۆمەر کۆمەڵێک پڕۆژە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەختیار ئەحمەد ڕاشیگەیاند: پڕۆژەکان پێکهاتوون لە دروستکردن و چاککردن و دانانی شۆستە بۆ شەقامەکانی ئەو سنوورە و هەروەها دروستکردنی ئاوەڕۆ بۆ چەند گەڕەکێکی کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەروەها بەختیار ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد دوای تەواوبوونی ئەو پڕۆژانە لە قۆناغی داهاتوودا پڕۆژەی قیڕتاوکردنی شەقامەکانیش دەست پێدەکات.

١

 

٢

 

٣