له‌سه‌ر بریاڕی مه‌سرور بارزانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تەندروستی زاخۆ دەکرێتەوە


 ئه‌مڕۆ د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی  ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ راده‌گه‌ێنێت.
 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان. لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و تەندروستی هاووڵاتییانی دەڤەری زاخۆی دەلال. ئەمڕۆ یەکشەممە 17 ئۆکتۆبەر2021 د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی نەخۆشخانەکان بەسەردەکاتەوە و لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی زاخۆ رادەگەیەنێت.

 رۆژی 20 ى 9 ى 2021 ، لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ راگەیەندراو و سەرپەرشتیاری ئیدارەکەش دیارکرا.