خواردنه‌وه‌یه‌كی سرووشتی له‌ تووش بوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌تپارێزێت

بێگومان هه‌موو مرۆڤێك هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات خۆی له‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بپارێزێت.بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ چه‌ندین رێكاری ئاسان هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وه‌ی بكه‌یت سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت،كه‌ بریتین له‌ چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی خوارده‌مه‌نی، كه‌ ده‌بێته‌ هاوكارێكی باش بۆ ته‌ندروستی خۆت.

له‌رێگه‌ی ئاماده‌كردنی خواردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌فسوناوی،ده‌توانی به‌رگری جه‌سته‌ت به‌هێز بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری زۆر نه‌خۆشی ببیته‌وه‌،له‌وانه‌ش نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.

پێكهاته‌ی زێرینی: زه‌رده‌چوو و بیبه‌ری ره‌ش .

ئایا ده‌زانی زه‌رده‌چوو و بیبه‌ری ره‌ش مادده‌ی وای تێداییه‌ كه‌ هاوكارێكی زۆر باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك نه‌بیت؟

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی كه‌له‌م دواییه‌دا كراوه‌ پێویسته‌ رۆژانه‌ ئه‌م دوو پێكهاته‌یه‌ بخۆیته‌وه‌ ،چونكه‌ سوودی ته‌ندروستی زۆر له‌ خۆ ده‌گرێت هه‌ردوو ئه‌و مادده‌یه‌ی له‌ زرده‌چوو و بیبه‌ری ره‌ش دا هه‌یه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر خانه‌ی ده‌ماره‌ خوێنه‌كان ده‌بێت كه‌ به‌جۆرێك  چوارچێوه‌یه‌كت بۆ دیارده‌كات ،له‌گه‌ڵ پاراستنی گه‌شه‌ی سروشتی شانه‌كان.

ئا- كامران

ژێده‌ر- سومه‌ریه‌ نیوز