لیسته‌رسیتی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر مانچسته‌ریونایتد تۆماركرد


له‌ هه‌فته‌ی هه‌شته‌می خولی ئینگلته‌راو له‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی دراماتیكیدا، یانه‌ی لیسته‌رسیتی به‌ چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ له‌ یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی میوانی برده‌وه.
 له‌ خوله‌كی نۆزده‌دا، یاریزان ماسۆن گرینوود گۆڵێكی بۆ مانچسته‌ریونایتد به‌ لێدانێكی به‌هێز له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا تۆماركرد، پاشان یۆری تێلێمانسی به‌لجیكی گۆڵی به‌رامبه‌ری لیسته‌رسیتی له‌ خوله‌كی سیی و یه‌ك به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه.
 له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی حه‌فتاوهه‌شتدا، به‌رگریكاری توركی، كاگلار سۆینوكو گۆڵی دووه‌می لیسته‌ری تۆماركرد، له‌و لاشه‌وه‌ یاریزان ماركۆس ڕاشفۆرد گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری مان یونایتدی له‌ خوله‌كی هه‌شتاودوو به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م یه‌كسان كردنه‌وه‌یه‌ هێنده‌ی نه‌خایاندو خوله‌كێك دواتر، جیمی ڤاردی گۆڵكارو ئه‌ستێره‌ی لیسته‌رسیتی گۆڵی سێیه‌می تیپه‌كه‌ی تۆماركرد.
 له‌ دواساته‌كانی یاریشدا، هێرشبه‌ری زامبی، پاتسۆن داكا گۆڵی چواره‌م و دڵنیایی لیسته‌رسیتی به‌ده‌ستهێنا، به‌م ئه‌نجامه‌ش لیسته‌رسیتی سێیه‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ برده‌وه‌و كۆی خاڵه‌كانی له‌ پله‌ی یازده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده‌ یازده‌ خاڵ، مانچسته‌ریونایتدیش دووه‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ دۆڕاندو به‌ چوارده‌ خاڵ له‌ پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ند دێت.