له‌ خولی ئیتاڵیادا لاتسیۆ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئینته‌رمیلان تۆماركرد


له‌ گه‌ری هه‌شته‌می خولی یانه‌كانی ئیتالیا یانه‌ی لاتسیۆ میوانداری یانه‌ی ئینته‌ر میلانی كردو یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه‌ به‌ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك.
 یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای ئۆلۆمپیكۆ به‌رێوه‌ چوو ، له‌ گێمی یه‌كه‌م یانه‌ی ئینته‌ر میلانی میوان به‌ گۆلێك پێشكه‌وت گۆله‌كه‌ش یاریزانی كرواتی ئیڤان پیریسیچ له‌ خوله‌كی دوازده‌ به‌ لێدانی سزا تۆماری كرد .
له‌ گێمی دووه‌م ئاستی یانه‌ی لاتسیۆ زۆر باشتر بوو له‌ خوله‌كی شوستو چوار شیرۆ ئیمۆبیللی به‌ لێدانی سزا گۆلی به‌رامبه‌ری تۆمار كردو یاریه‌كه‌ی گه‌رانده‌وه‌ خالی سه‌ره‌تا ، فشاره‌كانی خاوه‌ن یاریگا به‌رده‌وام بوو له‌ خوله‌كی هه‌شتاو یه‌ك فلیپ ئیندرسۆن گۆلی دووه‌می تۆمار كردو له‌ دوا خوله‌كی یاریش سێرجی میلینكۆڤیتش گۆلی سێیه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردو یانه‌ی لاتسۆ چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له‌ پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی بۆ چوارده‌ خال به‌رزكرده‌وه‌ ، یانه‌ی ئینته‌رمیلانیش دوای زنجیره‌یه‌ك برددنه‌وه‌ تووشی یه‌كه‌م دۆراندن هات و به‌ حه‌ڤده‌ خال له‌ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه‌ .