پەرلەمانتارێکی بەریتانیا درایە بەر چەقۆ و گیانى لەدەستدا


له‌ به‌ریتانیا دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاری پارتی پارێزگاران، ده‌یڤد ئه‌یمس دووچاری هێرشێك به‌ چه‌قۆ بوویه‌وه‌، گیانی له‌ده‌ستدا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئێسێكس-ه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ ده‌یڤد ئه‌یمس ته‌مه‌ن 69 ساڵان دوای ئه‌وه‌ی له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ چه‌قۆ په‌لامار درا، گیانی له‌ده‌ستدا.

ئه‌یمس كه‌ له‌ ساڵی 1997ه‌وه‌ په‌رله‌مانتاره‌، له‌ كاتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی كه‌ ناوچه‌ی ئێسێكس-ه‌، دووچاری هێرشێك به‌ چه‌قۆ ببوویه‌وه‌.

هێرشكاره‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ی توانیبووی بچێته‌ نێو كڵێسای بێڵفێرس مێسۆدیست، كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چوو، هێرشی كردبوویه‌ سه‌ر ئه‌یمس و چه‌ندین چه‌قۆی لێ دابوو.

دوای هێرشه‌كه‌ش پۆلیسی ئێسێكس بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ كه‌سێكی 25 ساڵانیان ده‌ستگیر كردووه‌.