ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانی خۆراكه‌

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری ده‌دات له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك

ئه‌مڕۆ 16-10-2021  به‌رۆژی جیهانی خۆرك ناسراوه‌ ،كه‌ به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوی جیهانی خۆراك و كشتوكاڵ دیاری كراوه‌ به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی برسێتی له‌جیهان.

 له‌ راگه‌یاندراوێكی رێكخراوی پرۆگرامی خۆراكی جیهانی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری ده‌دات له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك و جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ نه‌بوونی ئاسایشی خۆراك له‌مساڵدا به‌ رێژه‌ی 74% هه‌ڵكشاوه‌.

پرۆگرامی خۆراكی جیهانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مساڵ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ جیهاندا رووبه‌ڕووی نه‌بوونی ئاسایشی خۆراكی توند بوونه‌ته‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ 270 ملیۆن كه‌س واتا به‌ رێژه‌ی 74% زیادی كردووه‌، ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، كه‌ هه‌ر كه‌مبوونێك له‌ خۆراك ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ژیان و سه‌رچاوه‌ی بژێوی .

ئا- كامران