پارێزگاری هەولێر: یه‌كێك له‌ پۆلیسه‌ برینداره‌كانی شه‌ڕه‌كه‌ی هه‌ریر گیانی له‌ده‌ستدا

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: برینداره‌كه‌ی ڕووداوه‌كه‌ی هه‌ریر پاش چه‌ند ڕۆژ مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆچی دوایی كرد.

پارێزگاری هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاندووه‌: برینداره‌كه‌ ناوی " ستار جه‌بار قادر" ه‌ پیشه‌ی پۆلیس  بوو، له‌ كاتی به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی، له‌ شه‌ڕه‌كه‌ی هه‌ریر به‌ سه‌ختی بریندار بوو، چه‌ند ڕۆژێك له‌هه‌ولێر له‌ نه‌خۆشخانه‌ بوو، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆچی دوایی كرد.

ڕاشیگه‌یاند: ئێمه‌ چه‌ندین جار سه‌ردانمانكرد و هه‌رچی پێویستی بوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت بۆمانكرد.