خۆپیشاندانی لوبنان گرژی لێکەوتەوە و سێ کەس کوژران و 23ی دیکەیش برینداربوون

له‌ به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان ته‌قه‌ له‌ لایه‌نگرای حزبوڵڵای لوبنانی و بزووتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ل-ی شیعه‌ مه‌زهه‌ب كرا.

له‌ ئاكامی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا، سێ کەس کوژراون و 20ی دیکەیش برینداربوون.

لایه‌نگرانی حزبوڵڵا و بزووتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ل به‌مه‌به‌ستی داواكردنی لادانی دادوه‌ر تارق بیتار كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ساڵی رابردووی به‌نده‌ری به‌یروت ده‌كات و هێنانی دادوه‌رێكی دیكه‌ بۆ جێگای ئه‌و به‌ره‌و كۆشكی دادورەریی به‌یروت رێیان پێوا.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ ده‌ست گه‌یشتوون له‌ میانی رێپێوانه‌كه‌دا له‌ كاتێكدا خۆپیشانده‌ران گه‌یشتوونه‌ته‌ ناوچه‌ی ئه‌ل ته‌ییونا له‌ سه‌ربانی ژماره‌یه‌ك باڵه‌خانه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێ كراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌ به‌راییه‌كان له‌ ئاكامدا، خۆپیشانده‌رێك كوژراوه‌.

ماوه‌ ماوه‌ ته‌قه‌كردنه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

له‌ كاتێكدا گرژی و ترس بڵاوبووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر هێزی ئه‌منی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كراون. ‌