چه‌مچه‌ماڵ.. له‌یه‌ك مانگدا زیاتر له‌ 300 منداڵ له‌دایكبوون


ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند: له‌ یه‌ك مانگدا زیاتر له‌ 300 منداڵ له‌سنووری قه‌زای قه‌مچه‌ماڵ له‌ دایكبوون .
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ بڵاویكرده‌وه‌: له‌ ماوه‌ی مانگی رابردوو له‌سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ  زیاتر له‌ 300 منداڵ له‌دایك بوونه‌: 

ــ 305 منداڵ له‌دایكبوون 
ــ 103 منداڵ به‌شێوه‌ی سروشتی 
ــ 202 منداڵی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایكبوون
ــ 156منداڵی كچ 
ــ 149منداڵی كوڕ
ــ 526 سۆنار كراوه‌
ــ 1929 پشكنین له‌به‌شی تاقیگه‌ كراوه‌
ــ 1495سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كردوه‌
ــ451 نه‌خۆش له‌ به‌شی ڕاوێژكاری بینراوه‌
ــ 410 نه‌خۆش له‌ قاوش داخڵكراوه‌
ــ جگه‌ ئه‌نجامدانی چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ژنان و منداڵبونی تر.