نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی جیهانی داوای ئازادكردنی 3 نووسه‌ری ئێرانی ده‌كه‌ن

ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌، سێ نووسه‌ری ناوداری  ئێرانی به‌ناوه‌كانی ( ناڕه‌زا خه‌ندان مهابادی، كیڤان باجان و باكتاش ئابتین) له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی به‌ تۆمه‌تی جیا جیا زیندانی كراون.

بۆئازادكردنی ئه‌و سێ نووسه‌ره‌ له‌ نێو ئێران و ده‌ره‌وه‌ی ئێران چه‌ندین كه‌میپین پێكهێنرا، به‌ڵام هه‌موویان تائێستا بێسوود بوون.

له‌ م رۆژانه‌ی دواییشدا له‌ میانی به‌شداریكردنیان له‌ ئاهه‌نگێكی خێرخوازیی ڕێكخراوی به‌رگریی له‌ ئه‌ده‌ب و مافه‌كانی مرۆڤ، چه‌ندین نووسه‌ر، ئه‌كته‌ر و ئه‌ستێره‌كانی جیهان له‌ نیویۆرك كۆبوونه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یان له‌ 800 كه‌س زیاتر بوو، داوای ئازادكردنی هه‌ر سێ نووسه‌ری ئێرانی ڕه‌زا خه‌ندان مهابادی، كیڤان باجان و باكتاش ئابتین - يان كرد.

11

 ژێده‌ر- ئه‌لعه‌ره‌بیه‌

ئا- كامران