نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت به‌ 83 دۆلار و 96 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت

لە بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌ 83 دۆلار و 95 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 83 دۆلار و 69 سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ 83 دۆلار و 18 سه‌نت ته‌واوكرد.

ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر 10:10ەوە نرخەکەی به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،93 بەرزبووەتەوە و به‌ 83 دۆلار و 95 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.

لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به‌ 81 دۆلار و 16 سەنت فرۆشرا.

باس لەوەیش دەکرێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 83 دۆلار و 99 سه‌نت بۆ 84 دۆلار و 13 سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 83 دۆلار و 85 سه‌نت بۆ 83 دۆلار و 71 سه‌نت بمێنێته‌وه‌.