شانۆكار فاخیر ئه‌حمه‌د سنجاوی كۆچی دوایی كرد

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13/10/2021 هونه‌رمه‌ندی شاری هه‌ولێر شانۆكار  (فاخیر ئه‌حمه‌د سنجاوی) كۆچی دوایی كرد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌.

هیوا سوعاد سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ڵێت "به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ند فاخیر ئه‌حمه‌د سنجاوی به‌كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن كۆچی دوایی كرد، به‌ناوی هه‌موو ئه‌ندامانی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو ده‌كه‌ین, خوای گه‌وره‌ سه‌بووری ئێمه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌یان بدات".

ئا- كامران