سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ڕۆمانێكی به‌ ناوی "ئه‌فسون" چاپ و بڵاو كرده‌وه‌

كه‌سایه‌تی سیاسی و نووسه‌ری كورد (سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش) له‌ زیندانه‌وه‌ و دوای ماوه‌یه‌ك له‌ نووسینی كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكی (سه‌حه‌ر-ده‌وران-له‌یلان)، ڕۆمانێكی تر به‌ ناوی "ئه‌فسون" چاپ و بڵاو كرده‌وه‌.

ده‌میرتاش له‌باره‌ی ڕۆمانه‌كه‌ ده‌ڵێت "ئه‌م ڕۆمانه‌م جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ كاره‌كانی ترم، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كچه‌كه‌م (ده‌لال و دڵدا) و هاوسه‌ره‌كه‌م (باشاك) نووسیوه‌".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "خێزانه‌كه‌م و دوو كچه‌كه‌م زۆر ماندوو بوون به‌م كاره‌وه‌، من له‌ زیندانه‌وه‌ زانیاریم ده‌رباره‌ی زۆر له‌و شوێنانه‌ نه‌بوو كه‌ باسم كردوون له‌ ڕۆمانه‌كه‌مدا، به‌ڵام ئه‌وان به‌رده‌وام له‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ گه‌ڕاون و وێنه‌ی ئه‌و شوێنانه‌یان بۆ ناردووم كه‌ به‌كارم هێناون له‌ ڕۆمانه‌كه‌دا، بۆیه‌ زۆر ماندوو بوون پێیه‌وه‌".

شایانی باسه‌ ڕۆمانه‌كه‌ ئێستا له‌سه‌رجه‌م كتێبخانه‌كان له‌ توركیا هه‌یه‌ و به‌رده‌سته‌.  
ئا- كامران