سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە وەزیری شارەوانی دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەم لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە ساسان عەونی وەزیری شارەوانیی و گەشتوگوزار کرد بۆ کۆچی دوایی (خەسرۆ عەونی )ی برای.

سەرۆکی حکوومەت هاوخەمی خۆی بە وەزیری شارەوانیی و گەشتوگوزار گەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.

لە بەرامبەریشدا ساسان عه‌ونی وەزیری شارەوانیی و گەشتوگوزار سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.