به‌ فه‌رمانی موقته‌دا سه‌دڕ هێزی چه‌كداری سه‌رایا سه‌لام سڕ كرا

ئه‌بوو یاسر سه‌ركرده‌ی جیهادی له‌ ڕه‌وتی سه‌دری به‌ فه‌رمانی موقته‌دا سه‌دڕ ئه‌مڕۆ چوارشه‌م فه‌رمانی سڕكردنی باڵی چه‌كداری ڕه‌وته‌كه‌ی كه‌ به‌ سه‌رایا سه‌لام ناسراوه‌ له‌ دوو پارێزگای عێراق سڕ كرد.

 ئه‌بو یاسر له‌ نووسراوێكی ئیداری ڕه‌وتی سه‌در ئاشكرای ده‌كات: بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌ فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆ موقته‌دا سه‌دڕ بڕیاردرا باڵی چه‌كداری سه‌رایا سه‌لام له‌ هه‌ردوو پارێزگای بابل و دیاله‌ سڕ بكرێت.

سڕكردنی باڵی چه‌كداری سه‌رایا سه‌لام له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ڕه‌وتی سه‌در به‌ سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌دڕ توانیبووی له‌ هه‌ڵبژاردنی یه‌كشه‌می ڕابردووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌م 73 كورسی به‌ده‌ستبێنێ.

موقته‌دا سه‌دڕ له‌ په‌یامی سه‌ركه‌وتنی ڕه‌وته‌كه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان پێرێ دووشه‌م جه‌ختی كردبووه‌وه‌ كه‌ هه‌وڵی بنبڕكردنی میلیشیا چه‌كداره‌كان له‌ عێراق ده‌دات و هه‌روه‌ها كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات چه‌ك ته‌نیا له‌ ده‌ستی حكوومه‌تدا بهێڵێته‌وه‌.