بوومه‌له‌رزه‌یەک به‌گوڕی 6،2 پله‌ یۆنانی هەژاند

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 6،2 پلە دوورگەی کریت باشووری یۆنانی ھەژاند.

لە بەیاننامەیەکدا، پەیمانگای جیۆدینامیکی ئەسینا ئاماژەی بەوە کردووە کە بوومەلەرزەکە کاتژمێر 12:24 بە کاتی ناوخۆ و لە قووڵایی 8،2 کیلۆمەتردا روویداوە.

ھێشتا ھیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە لەبارەی بوون و نەبوونی‌ زیانی گیانیی یان ماددیی بەھۆی بوومەلەرزەکە.