بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5،3 پله‌ نیوزیلاندی هەژاند

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5،3 پلە دوورگەی باشووری نیوزیلاند-ی ھەژاند کە لە دوورگەی باکوور ھەستی پێکرا.

بەپێی دەستەی بەپێی زانیارییەکانی مەترسییەکانی جیۆلۆجیا لە نیوزیلاند "GeoNet"، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 14:55 بە کاتی ناوخۆ لە قوڵایی 149 کیلۆمەتری دەریا لە 80 کیلۆمەتر باکورری دەروازەی فەڕەنسا لە دوورگەی باشوور روویداوە.

دوای بوومەلەرزەکە "GeoNet" ھۆشداری نەدا لەبارەی روودانی تسۆنامی، ئەوەشی خستەڕوو کە بوومەلەرزەکە ھیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە.

لە 22ی شوباتی 2011دا، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 6،2 پلە لە شاری کریستچێرچ لە دوورگەی باشوور رووی دا و بەھۆیەوە 185 کەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە ھەزار و 500 کەسیش برینداربوون.