كۆنترین جێى پێى مرۆڤ دۆرزایه‌وه‌

.jpg

له‌ نوێترین دۆزینه‌وه‌ى زانستیدا، توانرا كۆنترین "جێى پێى مرۆڤ" له ‌مێژووى مرۆڤایه‌تیدا بدۆزرێته‌وه‌، ئه‌م جێی پێیه‌ش زۆر به ‌ڕوونى دیاره‌ و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 6 ملۆن ساڵ به‌ر له‌ ئیستا.

به‌پێى ماڵپه‌ڕى (دێل مه‌یل) به‌ریتانى زیاتر له‌ 50 شوێنه‌وارى جێى پێیان له ‌نزیك گوندى تراكیلۆسى كه‌نارى رۆژئاوایى دوورگه‌ى كریتی یۆنانى دۆزراوته‌وه‌، هاوكات شوێنه‌وارى جێ پێیه‌كان له‌سه‌ر به‌رده‌كانى نزیك كه‌نارى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست و دوورگه‌ى كریت دۆزراوه‌ته‌وه‌.

به‌ پێى گه‌ڕان و هه‌ڵكۆڵین مێژووى ئه‌و شوێنه‌واره‌ ته‌مه‌نى ده‌گاته‌ زیاتر له‌ 6 ملیۆن ساڵ، ئه‌مه‌ش دێرینترین به‌ڵگه‌ى راسته‌وخۆیه‌ كه‌ ئه‌و جێى پێیانه‌ نزیكه‌ له‌ جێى پێى مرۆڤ كه‌ بۆ ڕۆیشتن به‌كارى ده‌هێنێ.

به‌ر له‌ 6 ملیۆن ساڵ دوورگه‌ى كریت لكا بوو به‌ ده‌شتاییه‌كانى یۆنان، به‌و واتایه‌ى مرۆڤه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بۆیان كراوه‌ له‌ هه‌موو ناوچه‌كانى باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌وروپا و ئه‌فریقیا بژین.