عێراق و لوبنان كار له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنى ڤیزه‌ له‌نێوانیان ده‌كه‌ن

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و هاوتا لوبنانییه‌كه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر نه‌مانى ڤیزه‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له ‌په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌كانى وڵاتانى بێلایه‌ن له‌ شارى به‌لگرادى سڕبیا، ئه‌مڕۆ سێشه‌م‌ فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا بوو حه‌بیب وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لوبنان به ‌مه‌به‌ستى  ڕێككه‌وتن بۆ شێوازه‌كانى هاتن و چوونى  هاووڵاتییان له‌نێوان هه‌ردوو وڵات كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له ‌پێكهێنانى لێژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش كردووه‌ تا هه‌موو لایه‌نه‌كانی بابه‌ته‌كه‌ تاوتوێ بكه‌ن.

هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ به‌رده‌وامبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانی ‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا كرده‌وه‌، هاوكات جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌‌ ڤیزه‌ی گه‌شتكردن‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا هه‌ڵبگیرێ.