نرخی نه‌وت له‌ 84 دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه‌

نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌ 84 دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12-10-2021 نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا له‌ كاتژمێر 8:30 خووله‌كی به‌یانی به‌ 83 دۆلارو 90 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساس گه‌یشته‌ 80 دۆلار و 69 سه‌نت.

داوكاری زیاتر له‌سه‌ر نه‌وتی خاو له‌بازاڕه‌كاندا نرخی نه‌وتی به‌رزكردۆته‌وه‌، پسپۆرانی بواره‌كه‌ش پێشبینی ده‌كه‌ن له‌ چاره‌كی كۆتایی ئه‌مساڵدا نرخی نه‌وت بگاته‌ 100 دۆلار.