به‌ ڤیدیۆ.. شانۆكارێك له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ گیانی له‌ده‌ست دا

له‌ مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا له‌سه‌ر شانۆی "بۆلشۆی" له‌ كاتی نمایشی شانۆییدا و به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی دیكۆری شانۆگه‌ره‌یه‌كه‌،ئه‌كته‌رێك گیانی له‌ده‌ست دا.

 ئه‌كته‌ره‌كه‌ ناوی (یفگینی كولیش)ه‌ و ته‌مه‌نی 37 ساڵه‌, له‌ كاتی دابه‌زینی دیكۆره‌كه‌دا ده‌كه‌وێته‌ سه‌رسه‌ری و گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

له‌ كاتی ڕووداوه‌كه‌دا ئه‌كته‌رێك هاواری ده‌كرد و چه‌ندینجار ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی دووباره‌ ده‌كرده‌وه‌ "بووه‌ستن! بووه‌ستن! بووه‌ستن! خێرا داوای ئه‌مبوڵانس بكه‌ن ", ئه‌م دیالۆگه‌ له‌ نمایشدا بوونی نه‌بووه‌ و بینه‌ران سه‌ره‌تا وایانزانی ئه‌مه‌ دیالۆگی ناونمایشه‌كه‌یه‌.
ئا – كامران
ژێده‌ر- ڕووسیا ئه‌لیه‌وم