ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ عه‌فرین شه‌ش كوژراو و 12 برینداری لێكه‌وته‌وه‌

 بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە عەفرین 18 كه‌س بوونه‌ قوربانی.
 روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌: نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11 ی 10 ی 2021"  لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری عەفرین لە كوردستانی سوریا ،  كوژراو برینداربوونی لێكه‌وته‌وه‌.
روانگه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت: ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ چوارریانی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر روویداوه‌ ، به‌هۆیه‌وه‌ 6 کەس کوژران و 12ی دیکەش بریندار بوون.