له‌وڵاتی به‌لجیكا بۆ یه‌كه‌مین جار گۆڕستانی ژینگه‌ دۆست له‌ جیهاندا كرایه‌وه‌

بۆ یه‌كه‌مین جار گۆڕستانی ژینگه‌ دۆست له‌ جیهاندا له‌ شاری فلانده‌رز له‌ وڵاتی به‌لجیكیا كرایه‌وه‌.

 جیاوازی ئه‌م گۆڕستانه‌دا له‌گه‌ڵ گۆڕستانه‌كانی تر بریتین له‌:

1- له‌ حه‌وشه‌ی كڵێسایه‌كه‌ دانانی كێڵ و ناونووسین له‌سه‌ر قه‌بره‌كان و دروستكردنی رێڕه‌و و دانانی مێز به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌.

2- ته‌رمه‌كان له‌نێو جۆره‌ داره‌مه‌یتێك داده‌نرێن كه‌ له‌ كه‌ره‌سته‌ ریسایكلینه‌كان دروستكراوه‌.

3- ئه‌م گۆڕستانه‌ شوێنی ته‌نیا 600 گۆڕی تێدا ده‌بێته‌وه‌ .

4- زه‌ویی گۆڕستانه‌كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نافرۆشرێت،ته‌نیا بۆ ماوه‌ی 27 ساڵ به‌كرێ ده‌درێت.

5- كه‌لوپه‌لی ئه‌م گۆڕستانه‌ ( پۆسته‌ری شوێنه‌كان و كورسییه‌كان) له‌ دره‌خت و ره‌گه‌كان پێك دێت.

ئا- كامران

ژێده‌ر- روسیا ئه‌لیه‌وم