جگه‌ له‌ سووده‌كانی زیانه‌كانی خواردنی هێلكه‌ بزانه‌

هێلكه‌ خواردنێكی سه‌ره‌كییه‌ كه‌ به‌ چه‌ند جۆر و شێوه‌ ده‌خورێت و له‌گه‌ڵ جۆره‌ها شیرنه‌مه‌نی و خواردنه‌وه‌كانی تر، هه‌روه‌ها جۆره‌ها مادده‌ی به‌سوودی تێدایه‌، مرۆڤ پێویستی زۆری به‌و ماددانه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ هێلكه‌دا هه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌ ته‌مه‌نی منداڵی و لاوی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو سوودانه‌ش كه‌ هه‌یه‌تی، زیانیشی ده‌بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیانه‌یان هه‌یه‌.

ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نابێت هێلكه‌ بخۆن:

_ ئه‌وانه‌ی كێشه‌یان له‌ میزڵداندا هه‌یه‌.

_ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ردی زراویان هه‌یه‌.

_ ئه‌وانه‌ی جگه‌ریان باش كار ناكات.

_ ئه‌و كه‌سانه‌ی گورچیله‌یان تووشی هه‌وكردن بووه‌ یا به‌ردیان هه‌یه‌.

_ ئه‌وانه‌ی رێژه‌ی كۆلیسترۆڵیان به‌رزه‌.

_ ئه‌وانه‌ی هه‌ناسه‌ ته‌نگی و ره‌بۆیان هه‌یه‌.

_ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ خواردنی هێلكه‌ هه‌ستیارن.

_ ئه‌وانه‌ی تووشی ته‌سكبوونه‌وه‌ و گیرانی بۆڕییه‌كانی دڵ هاتوون.

ئا/ شه‌هلا ره‌شید