پاڵه‌وانێتی هێزی له‌شی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كچان ده‌ستی پێكرد


له‌ شاری دهۆك و له‌ هۆلی بنكه‌ی وه‌رزش و لاوانی دهۆك، به‌ به‌شداری بیست كچه‌ یاریزانی یانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پاڵه‌وانیه‌تی هێزی له‌شی یانه‌كانی كوردستان له‌ ئاستی كچان سازكرا.
 یه‌كێتی ناوه‌ندی هێزی له‌شی كوردستان به‌ هاوكاری لقی یه‌كێتی هێزی له‌شی دهۆك سه‌رپه‌رشتی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ده‌كات كه‌ ركابه‌ریه‌كانی به‌ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، كچه‌ یاریزانانی به‌شداربوو به‌هێزه‌وه‌ له‌ ڕكابه‌ری یه‌كتریدا بوون بۆ ده‌رچوون به‌ ئه‌نجامێكی شایسته‌و به‌ده‌ستهێنانی پله‌كانی پێشه‌وه‌.
 سازكردنی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ بۆ گرنگیدانه‌ یاری هێزی له‌ش و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاست و توانای كچه‌ یاریزانانی ئه‌م یاریه‌ تا له‌ ئاینده‌دا ئه‌نجامی باش له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كانی عێراق و ده‌ره‌وه‌ به‌ده‌ست بێنن.